زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانەى پێشکەشکردنی گوتارێک لە کۆنگرەى پارتەى لە شاری ئەدەنە رایگەیاند، ئەگەر بێتو پەکەکە گوێڕایەڵی بانگەوازی ئیمراڵی بێت بۆ مەسەلەی چەک دانان، ئەوا دەکرێت کێشەکانمان بە رێگەى سیاسەت چارەسەر بکەین نەوەک بە ئۆپراسیۆن.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەی حوڕییەت، ئەردۆغان دەربارەی کەمپینەکەى ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە بە نیشاندانی کارتی سور بۆ دەسەڵاتی ئاک پارتی، رایگەیاند: کەسێک کەمپینی بەرزکردنەوەى کارتی سووری راگەیاندووە، هەموان دەزانن کارتی سور نیشانی کێ دراوە. من 20 ساڵ یاریزانی دوو گۆڵی بووم هیچ کاتێک کارتی سورم نیشان نەدراوە.
هەفتەى رابردوو ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە کۆبونەوەى فراکسیۆنی پارتەکەیدا کەمپینی بەرزکردنەوەى کارتی سوری بۆ ئەردۆغان راگەیاند و داواشی کرد چی زووە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت.