زووم..
تەنها رۆژێک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، کۆمپانیای تیک تۆک ئاپەکەی لەو وڵاتە راگرت و لە ئێستادا ناتوانرێت بەکاربهێنرێت.
ئەم بڕیارە هەڕەشەی کۆمپانیای تیک تۆکە لە حاڵەتی نەبوونی گرەنتی بۆ سەلامەتی ئاپەکەیان لە ئەمریکا، رۆژێک پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، بەمجۆرەش ترەمپ ناتوانێت هیچ دەستوەردانێک بکات چونکە هێشتا پۆستەکەی وەرنەگرتووە.
پێشتر کۆمپانیای تیک تۆک گوتی، کارەکانیان لە ئەمریکا رادەگرن هەتا ئەو کاتەی حکومەت گرەنتی ئەوەیان دەداتێ ئەو یاسایە جێبەجێنەکات کە تێیدا داوای لێپێچینەوە لە بەکارهێنەرانی ئاپەکە دەکات.
رۆژی هەینی دادگای باڵای ئەمریکا یاسایەکی پەسەندکرد، کە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکە و کۆنگرێسەوە پاڵپشتی دەکرێت و خاوەنی تیک تۆک ناچاردەکات یان ئەپەکە بفرۆشێت یان کارەکانی لە ئەمریکا رابگرێت.