23
زووم…
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە ماوەی 15 مانگی رابردوودا، توانیویانە رووخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕن، هۆشداریش لە دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکات ئەگەر ناچار بکرێن.
نەتەنیاهۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێ، ئاگربەستی غەزە کاتییە، قۆناغی یەکەمی 42 رۆژ دەخایەنێت و تێیدا، 33 لە بارمتەکان دەگەڕێننەوە، جەختیش لە گەڕانەوەی سەرجەم بارمتەکان و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی جەنگ دەکاتەوە.
دەشڵێت، لە ماوەی رابردوودا روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕیوە، ئەگەر ناچار بکرێن، بە بەهێزی و پاڵپشتیی ئەمریکا جەنگ دەستپێدەکەنەوە.