29
زووم…
نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی 200 هەزار ئاوارەی سوری لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
فیلیپۆ گراندی، کۆمسیاری کاروباری پەنابەران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە، لە هەشتی کانوونی یەکەمی 2024 تاوەکو 16 کانوونی دووەمی 2025، 195 هەزار و 200 ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، گراندی دەڵێت، بەمزووانە سەردانی سوریا و وڵاتانی دراوسێی دەکات.
لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا، ملیۆنان هاووڵاتیی سوری لە جەنگ و قەیرانی ئابووری و دۆخی مرۆیی وڵاتەکەیان هەڵاتن، بەتەنها لە تورکیا نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سوری هەن.