35
زووم..
بەلەمێکی کۆچبەران لە نێوان تورکیا و یۆنان نوقومبوو، تەرمی سێ کۆچبەر دۆزراوەتەوە و سێ کۆچبەریش بێسەروشوێنن.
بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی شاری ئایدن سنووری ئاوی نێوان تورکیا و یۆنان، تەرمی سێ کۆچبەر دۆزراوەتەوە .
بەگوێرەى زانیاری میدیاکانی تورکیا، كە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە جگە لە دۆزینەوەی تەرمی سێ کۆچبەر، تا ئێستا سێ کۆچبەری تر بێ سەروشوێنن، تا ئێستا ئاماژە بە رەگەز و نەتەوەی کۆچبەرەکان نەکراوە.
هەر بە گوێرەى میدیاکان، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا توانیویانە 32 کۆچبەر بە زیندوویی رزگار بکەن و رایانگەیاندووە، بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای چارەنووسی ئەو سێ کۆچبەرەی تردا.