24
یانەی هەولێر دەیەوێت سنورێک بۆ ئەنجامە خراپەکانی دانێت و ئەم هەفتەیەش لە یاریگای خۆی میوانداری کەرخ دەکات، جگە لە بردنەوە هیچ ئەنجامێکی دیکە لەبەرژەوەندی هەولێر نیە.
لە یەکێک لە یارییەکانی هەفتەی ١٥ خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی کەرخ دەکات.
یانەی هەولێر لە سێ یاریی رابردوو تەنیا یەک خاڵی کۆکردووەتەوە، بۆیە دەیەوێت بە بردنەوە دڵی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستبێنێت.
دەستەی کارگێڕی یانەکە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی، دەیەوێت پێکهاتەکەی بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی ناوخۆیی و پیشگەر بەهێزبکات.
هەولێر پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە خاوەنی ١٩ خاڵە بە پێنج بردنەوە و چوار یەکسانبوون و پێنج شکست و پلەی ١١ ریزبەندیشی گرتووە.