48
زووم..
میدیاى ئێران بڵاویکردەوە، لە تارانى پایتەختى وڵاتەکە، تەقە لە سێ دادوەر کرا و دوانیان کوژرا، پاسەوانى یەکێک لە دادوەرەکانیش بریندارکراوە.
بە گوێرەى میدیاى ئێرانى بەیانى ئەمڕۆ شەممە، لە بەردەم کۆشکی داد لە تاران تەقە لەو سێ دادوەرە کراوە، کە دوو دادوەر بە ناوەکانى محەمەد موقیسە و عەلی رازینی کوژران.
هەر بە گوێرەى میدیا ئێرانییەکان، دادوەرێک و پاسەوانێکی بریندار بوون، ئەو کەسەشى تەقەى لە دادوەرەکان کردووە، دوای تەقەکردنەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا ئێستا میدیاى ئێرانى هۆکارى تەقەکردنەکەى بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو دادوەرانە فەرمانى زۆریان بۆ لە سێدارەدانى تۆمەتباران دەرکردووە.