زووم..
هەرچەندە دانیشتووانانی خەلەکان بە مەرجی دەسپێکردنەوەی پرۆژەی دووسایدی سلێمانی – رانییە رێگاکەیان کردەوە، بەڵام تائێستا کارکردن لەو پرۆژەیە دەستیپێنەکردووەتەوە.
زوومی سلێمانی لە خەلەکانەوە گواستییەوە، بە درێژایی 55 کیلۆمەتری رێگاکە کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەستیپێ نەکردووەتەوە کە بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆمپانیای جێبەجێکار کار لە پڕۆژەکەدا دەستپێبکاتەوە.
12 رۆژ لەمەوبەر دانیشتووانی خەلەکان و گوندەکانی دژی تەواونەکردن و راگرتنی کارکردن لە رێگای رانیە – سلێمانی، خراپیی دۆخی کارەبا و نەبوونى خزمەتگوزاری خۆپیشاندان دەکەن، رێگای سەرەکی (سلێمانی – رانیە)ـیان بۆ ماوەی 10 رۆژ داخست، رۆژی پێنجشەممە قایمقامی دوکان بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیانی دا، بەو هۆیەوە رێگاکەیان کردەوە.
هەمان رۆژ وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی خۆپیشاندەرانی کرد و بەڵینی تەواوکردنی رێگاکەیدا لەمساڵدا