31
زووم..
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە ئیدارەی ترەمپ دەستبەرداری بەشێک لە سیاسەتە گرنگەکانی دەرەوەی ئیدارەی بایدن بێت.
بلینکن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، بەڕوونى باسی نیگەرانییەکانى خۆی کردووە، لەوبڕوایەدایە تیمی ترەمپ بەدواداچوون بۆ ئەو هەنگاوانە ناکات، کە ئیدارەی بایدن هەڵیگرتووە لە بوارەکانی وەک کۆتایی هێنان بە شەڕی غەزە و پشتیوانی لە ئۆکراین دژی دەستوەردانەکانی روسیا.
ئەو هۆشداری دەدات، کە رەنگە هەوڵەکانی ئیدارەى بایدن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەزە و پشتیوانی لە ئۆکراین لە لایەن ترەمپەوە پشتگوێ بخرێن، بەڵام هیوایەک هەیە وەک بناغەیەک بەردەوام بن.
بلینکن ئامۆژگاریی دیپلۆماتکارانی داهاتووى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات، سەرەڕای نادڵنیاییەکان، سوود لە هەوڵ و ئەزموونەکانی رابردوو وەربگرن.