زووم..
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بووە، بەڵام هەرێمى کوردستان تەنها 399 ملیاری رادەست کردووە، واتە کەمتر لەسەدا 10ـە.
لە وەڵامی روونکردنەوە و راگەیەنراوە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمى کوردستان سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی، وەزارەتی دارایی فیدراڵ چەند داتا و ژمارەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پابەندبووین بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، بەڵام حکومەتی هەرێمى کوردستان تەوتینی مووچەی نەکردووە.
سێ لیستی کۆتایی ساڵی رابردوو ناوی دووبارەی تێدابووە، بەڵام تەواوی مووچەیان رەوانە کراوە.
هەروەها هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجە و گەڕاندنەوەی داهاتە نەوتی و نانەوتی بۆ خەزێنەی گشتیی فیدراڵ، ساڵی رابردوو تەنها 399 ملیار دینارى لە کۆی زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری داهاتی نانەوتی رەوانە کردووە.
18 رۆژ لە ساڵی نوێ تێپەڕیوە و تائێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 12 ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە