زووم..
رێکخراوی یونسێفى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ماوەى شەڕى 15 مانگەى ئیسرائیل و حەماس، رۆژانە لە کەرتی غەزە 35 منداڵ کوژراون.
جیمس ئیڵدر، گوتەبێژی یونسێف دەڵێت، لە دوای 7ـی ئۆتۆبەری ساڵی 2023، بەهۆی جەنگی سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە غەزە 15 هەزار منداڵ کوژراون واتا، هەر رۆژێک 35 منداڵ.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ناسراو بە ئۆنروا، رایگەیاند، رۆژانە 15 منداڵ لە غەزە بەهۆی کاریگەریەکانی چەک و تەقەمەنی کەمئەندام دەبن، کە مانگانە دەکاتە 475 منداڵ و بەدرێژای ژیانیان کاریگەریەکەیان لەسەر دەمێنێتەوە.
نزیکەی 86%ـی خاکی غەزە لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل دایە و بە گوێرەی راپۆرتێکی یونسێف دۆخی دانیشتووان بە گشتی و منداڵان بە تایبەتی زۆر خراپە و زیاتر لە 10 هەزار کەس تائێستا لەژێر داروپەردوی خانوەکانان ماون