زووم..
مەزڵوم عەبدی لە تۆڕی ئێکس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی سێنتکۆم جەنەڕاڵ مایکل کوریلا و ژەنەڕاڵ کیڤن لاهی فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی یەکگرتوو و ژەنەڕاڵ مایکل بروکس فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لێڤانت کۆبووینەوە
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، باس لە رەوشی سوریا و هەڵسەنگادنی دۆخەکە و گرنگی هاوبەشی رووبەڕووبوونەوەی داعش و پاراستی ئەمنیەتی ناوچەکە کراوە
هەروەها رایگەیاند جەختمان کردەوە لەسەر کاری هاوبەش بۆ رێکخستنی خێزانەکانی کەمپی هۆڵ و کۆنتڕۆڵکردنی زیندانەکان و پاراستی ئاسایشی ناوچەکە
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا مەزڵوم عەبدی باسی گرنگی رۆڵی ئەمریکا دەکات و دەڵیت، ئەمریکا رۆڵیکی گرنگی هەیە لە پاراستی ئاسایش و ئاگربەست لە سوریا و رۆژاڤادا
باسمان لە گرنگی بەهێزکردنی رۆڵی هاوبەشی هەردوولامان کرد لە سوریای نوێدا و رۆڵی ئەمریکا لە دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە سوریا و رۆژاڤادا