زووم..
مەزڵوم عەبدى راگەیەنراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ بارزانى بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆبوونەوەکەمان مایەی دڵخۆشی بوو.
مەزڵوم عەبدى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ئەمڕۆ هەینى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس راگەیەنراوەکەى بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکە باسمان لەو پرۆسەی گۆڕانکارییە کرد، کە سوریا پێیدا تێدەپەڕێت، هەردوولاشمان جەختمانکردەوە، دەبێت کورد بۆ ئەم قۆناغە یەکگرتوو بێت.
هەروەها دەڵێت، باسمان لە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقیش کردووە و جەختمان لە بەدەستهێنانى مافەکانى کورد لە سوریا کردووەتەوە.
باسى لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکە جەختمان لە گرنگی یەکڕیزی کورد کردووەتەوە، سەقامگیری ناوچەیی بە گشتی لە ئەستۆی هەموومانە و لەو چوارچێوەیە هاوکارى یەکتر دەبین.
رۆژى پێنجشەممە مەسعود بارزانى و مەزڵوم عەبدى لە هەولێر کۆبوونەوە، کە کۆبوونەوەکە دواى سێ رۆژ لە سەردانى نوێنەرى بارزانى بۆ رۆژاڤا هات.