61
شەرقولئەوسەت
- ئەمریکا ئاماژە بە بژاردەی سەربازی دەدات بۆ روبەڕوبوونەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران
- داعش کوژرانی ئەبو حەسەن هاشم قوڕەیشی سەرکردەیانی راگەیاند
- تورکیا بڵاوکردنەوەی هێزەکانی روسیا لە ناوچەکانی هەسەدە لە باکوری سوریا رەتدەکاتەوە
سەباح
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بودجەی 2023 نزیک دەبێتەوە لە 130 ملیار دۆلار
- گەڕەکەکانی موسڵ و شەقامەکانی، لەگەڵ یەکەم بارانباریندا ژێرئاو دەکەون
- دەزگای راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، لە ئەمڕۆوە هەر کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت و پەیوەندی نرخی کارت کەم نەکاتەوە سزاى دەدات
عەرەب
- قەتەر گرەنتی نزیکی خۆی لە ئێران ناکات، سیستمی بەرگری ئەمریکی دژ بە درۆن دەکڕێت
- ئەمریکا کورد لە باکوری سوریا بە تەنیا جێدەهێڵێت لە روبەڕوبوونەوەی تورکیا، هێزەکانی کەمدەکاتەوە و کارمەندەکانی بۆ هەولێر دەنێرێت
- فەرەنسا بەدوای رێگەیەکدا دەگەرێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانە بێدەنگەکەی لەگەڵ مەغریب
قودسی عەرەبی
- واشنتن: سوپای سوریای ئازاد سەرکردەکەی داعشی کوشتووە
- ئەڵمانیا داوا لە تورکیا دەکات هێرشی زەمینی نەکاتە سەر باکوری سوریا، هێزەکانی ئەمریکاش لە پاشەکشێدان
- ئیتاڵیا دەست بە پیشەسازی دروستکردنی ئوتومبێل لە جەزائیر دەکاتەوە