زووم..
روانگەی سوری بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیکەی تورکیایان لە باشووری کۆبانی خستە خوارەوە.
بە گوێرەی راپۆرتی روانگەی سوری، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئەرکی سیخوڕی ئەنجام دەدا و راستەوخۆ لەلایەن بەرگریی ئاسمانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کرایە ئامانج لە نزیک بەنداوی تشرین.
رووداوەکە دوای چەند هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە روویداوە و بەشێکە لە شەڕێکی قورس لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین.
دوێنێش روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژییان خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە تورکیا ئاراستەی رۆژاڤای کوردستان کرابوون، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.