زووم..
گوڵستان عەلی جێگری هاوسەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بە هاوار نیوزی رایگەیاند، تورکیا تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی بەرامبەر گەلی رۆژاڤا ئەنجامداوە و لەگەڵ گرووپەکانی بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانیان.
دەشڵێت، کاردەکەن لەسەر بە بەڵگەکردنی تەواوی ئەو پێشلێکارییانەی تورکیا ئەنجامیداوە بەتایبەت بەرامبەر هاووڵاتیانی مەدەنی و منداڵان و دامەزراوە تەندروستییەکان و رۆژنامەنوسان، بەڵگەکانیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەری دامەزراوەی نێودەوڵەتی لە رۆژاڤا کۆبونەتەوە و تەواوی زانیارییەکانیان لەبارەی پێشێلکارییەکانی تورکیاوە پێداون.
بەگوتەی گوڵستان عەلی، لەڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و هەندێک دامەزراوەی مافی مرۆڤەوە لەسەر پێشێلکارییەکانی تورکیا چەندین راپۆرتیان پێشکەشکردوە، جگە لەوەی لە دادگای نێودەوڵەتی داوایی یاساییان تۆمارکردوە.