زووم..
لەئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنی رۆژاڤا هەشت هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە.
ئاژانسی هاوار نیوز دەڵێت، لەماوەی هەشت رۆژدا لەکاتی بەڕێکەوتنی کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنی ناوچەکانی رۆژاڤا بۆ دروستکردنی قەڵغانی مرۆیی لە بەنداوی تشرین و پاراستنی بەنداوەکە لە هێرشەکانی تورکیا، لەکاتی ئەمانج گرتنی کاروانی ئەو هاووڵاتیانەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 55ـی دیکەش بریندار بوون.
یەکەم بۆردومانی تورکیا بۆ سەر کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنی رۆژی 8ی ئەم مانگە بوو کە بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، دوا هێرشیش رۆژی 16ی ئەم مانگە بوو کە لەسەر رێگەی بەنداوەکە بوە هۆی گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتی و برینداربوونی 17ـی دیکە کە لەنێو بریندارەکاندا سێ رۆژنامەنوسیشی تێدا بووە.