زووم..
لە راگەیەنراوێکدا دەم پارتی ئاماژە بەوەدەکات، بە نزیکەیی هەموو کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ تەواوی پارتە سیاسییەکانی تورکیا ئەرێنی بوون.
بە گوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی 24، دەم پارتی راگەیەنراوێکی لەسەر ئەنجامی کۆبونەوەکانی لەگەڵ شەش پارتی سیاسیی لە تورکیا بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، گفتوگۆکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان ئیجابین و ئەمجارە لاى پارتەکان کۆدەنگیی لەسەر ئەوە دروست بووە کە پرسەکە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت.
شاندی ئیمراڵی کە پێکهاتبوو لە سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانیان کرد هەروەها شاندەکە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغی هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپەیان کرد.