زووم..
روانگەی سوری دەڵێت، ماوەی 36 رۆژە تورکیا بە بۆردومانی ئاسمانی و زەمینی پشتیوانی گرووپە هاوکارەکانی دەکات و دەیەوێت دەستبەسەر ناوچەی ستراتیژی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقدا بگرێت تا بپەڕێتەوە بەری رۆژهەڵاتی فورات، بەڵام شەڕڤان و خەڵکی ناوچەکە نەیانهێشتوە تورکیا و گرووپەکانی ئامانجەکانیان بەدەستبێن.
روانگەی سوری دەشڵێت، زیاتر لە مانگێکە شەڕ و پێکدادانی توندی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گرووپەکان لە دەوروبەری مەنبج و پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین بەردەوامە و بەهۆیەوە 292 چەکداری گرووپەکانی تورکیا کوژراون و 73 شەڕڤانی هەسەدەش گیانیان لەدەستداوە و 36 هاووڵاتی مەدەنیش لەئەنجامی بۆردومانەکان کە ژن و منداڵیان تێدایە گیانیان لەدەستداوە.
روانگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای داواکارییەکان بۆ راگرتنی بۆردومانی تورکیا و هێرشی گروپەکان، بەڵام تورکیا بەردەوامە و ئاڵۆزیی چاوەڕوان نەکراوی لە ناوچەکەدا دروستکردوە.