20
زووم..
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیى هەرێمی کوردستان پێشبینى کردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسیى پێشبینى کردووە ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیانە کە 18 پلە دەبێت و نزمترین پلەش لە حاجى ئۆمەرانە دوو پلە دەبێت.
هەروەها لە بارەی کەشی سبەینێ، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان.
کەشناسیى پێشبینى کردووە سبەینێ، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تــــا دوو پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.