20
زووم..
لە راپۆرتێکی نوێی سەندیکای پەروەردەی تورکیا، ئەو منداڵانەى بێ بەش بوون لە خوێندن رێژەیان سەدا 38 زیادیکردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 578 هەزار مناڵ.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى ئەڤرەنسەل، لە تورکیا و باکووری کوردستان ئەو مناڵانەى لەمساڵدا لە خوێندن بێبەش بوون بە رێژەى سەدا 38 ژمارەیان زیادبووە.
رۆژنامەکە نوسیوێتی بەشێک لەو منداڵانە بەهۆی هەژارییەوە کاردەکەن و تەنانەت رووبەڕووی رووداوی نەخوازراو و مەترسیدار لەسەر کارەکەیان دەبنەوە.
سەندیکا و رێکخراوەکان داوا لە حکومەت دەکەن هاوکارییەکان بۆ مناڵانی هەژار و کەمدەرات زیاد بکات تاکوو بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.