21
زووم..
وابڕیارە لە 23ى ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و دیمەشق دەستپێبکاتەوە و هەفتەى سێ رۆژ گەشتەکان لەنێوان هەردوو وڵات ئەنجام بدرێت.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکیا، ئەو سورییانەى گەشت دەکەن پێویستە بەڵگەنامەى تەواویان پێبێت کە هاوڵاتی سوریین و بەگوێرەى رێنماییەکان نابێت ئێرانییەکان و ئیسرائیلییەکان ناتوانن گەشت بۆ سوریا بکەن.
رۆژنامەکە نوسیوێتی حکومەتی تورکیا هاوکاری سوریای کردووە لە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەى گەشتە نێودەوڵەتییەکان و چاککردنی کەموکورتییەکانی فڕۆکەخانەکانی سوریا.