22
زووم..
پێنج رۆژە خۆپیشاندانى دانیشتووانی بنگرد و گوندەکانی دژی تەواونەکردن و راگرتنی کارکردن لە رێگای رانیە – سلێمانی، خراپی دۆخی کارەبا و نەبوونى خزمەتگوزاری بەردەوامە.
لە رۆژی دوو شەممەوە خۆپیشاندەران بە تەواوى رێگای هاتوچۆکردنیان داخستووە و بەشەو و رۆژ لەسەر شەقام دەمێننەوە و خێوەتیان هەڵداوە.
دانیشتووانی ناحیەى بنگرد، بە زوومیان گوت، تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، رێگاکە ناکەنەوە و دەیانەوێت دەسەڵات بە ئاگابێتەوە.
دەشڵێن، یەکەم داواکارییان گەڕانەوەی سنوورەکەیانە بۆ سەر ئیدارەی راپەڕین، تا ئەوەش جێبەجێکردنی نەکرێت رێگاکە ناکەنەوە