25
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەزە پێش رۆژی دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپی کە دەکاتە دووشەممە، تەواوببێت.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی، بە خێرایی بارودۆخەکانمان گۆڕی و پێویستە پێش دەستبەکاربوونم هەموو شتێکی رێککەوتنەکە تەواوبکرێت، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاشی بەوە تۆمەتبارکرد هیچ رۆڵێکی نەبووە لە گەیشتن بەم رێککەوتنە.
چاوەڕێ دەکرێت رۆژی یەکشەممە ئاگربەستی غەزە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، رۆژنامەی یەدیعود ئەحرونوت لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلەوە دەڵێت، رۆژی دووشەممە کە وادەی دەستبەکاربوونی ترەمپە، بارمتەکان ئازاددەکرێن.