زووم..
نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان و ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمنی لەوبارەیەوە کۆدەبێتەوە.
نووسینگەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، نەتانیاهۆ تیمی دانووستانکاری ئاگادارکردووەتەوە لەوەی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان و نەتانیاهۆ فەرمانی بە ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەتمەند بە کاروباری سیاسی و ئەمنی کردووە ئەمڕۆ کۆببنەوە.
دوای ئەو کۆبوونەوەیە حکومەتی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە بەمەبەستی پەسەندکردنی رێککەوتنەکە، نووسینگەکە دەڵێت، خێزانی بارمتەکان ئاگادارکراونەتەوە لەوەی ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە بارمتەکانیان دەکرێت.
دوێنێ حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، دەنگ لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستەکە نادات تاوەکو گەرەنتی لە نێوەندگیرەکان وەرنەگرێت بۆ پابەندبونی حەماس بە رێزگرتن لە بڕگەکانی ئاگربەست.