زووم..
وەزارەتی دەرەوەی میسر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاگربەستی غەزە دەبێت بێ دواکەوتن جێبەجێ بکرێت. حکومەتی ئیسرائیلیش سبەی دەنگ لەسەر ئاگربەستی غەزە دەدەن.
رۆژێک دوای راگەیاندنی رێککەوتنی ئاگربەستی غەزە بە ناوبژیوانی قەتەر و میسر و ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی میسر ئەمڕۆ رایگەیاند، داوا دەکەن دەستبەجێ ئاگربەستی غەزە جێبەجێ بکرێت و دوانەخرێت.
ئەم رێککەوتنە کە لەلایەن نێوەندگری هەریەک لە حەماس و غەزە راگەیەندراوە بڕیاری رۆژی یەکشەممە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات لەو کاتەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە دەزگای بەرگریی شارستانیی غەزە رایگەیاندووە، کە لانیکەم 80 کەس کوژراون و سەدان کەسیش برینداربوون و لە ماوەی رۆژی رابردوو نزیکەی 50 ئامانجیان لەلایەن ئیسرائیلەوە پێکراوە.
هاوکات ئەمرۆ پێنجشەممە ئیسرائیل رایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل رۆژی هەینی دەنگ لەسەر ئەو رێککەوتنە دەدات کە تەلئەبیب لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە و ئاڵوگۆرکردنی بارمتەکان پێی گەیشتووە.
حکومەتی ئیسرائیل دەشڵێت، دەنگ لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستەکە نادات تاوەکو گەرەنتی وەرنەگرێت لە نێوەندگیرەکان وەرنەگرێت بۆ پابەندبونی حەماس بە رێزگرتن لە بڕگەکانی ئاگربەست.
ناتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم چەند کاتژمێرەی داهاتوو کۆتا کاتژمێرەکانی جەنگە و قەیرانەکانە