زووم..
بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دوای چەندان لێدوانى توند بەرامبەر یەکدى لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دواجار کۆبوونەوە و باسیان لە هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێ کرد.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە، بەبێ ئەوەى ئاماژە بە شوێنى کۆبوونەوەکە بکات.
هۆشیار زێباری لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیەتى، کۆبوونەوەکە بە نەرمی و راشکاوانە بەڕێوەچووە و پەیوەندی بە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانەوە هەبووە.
ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بافڵ تاڵەبانی وەکو ئاماژەیەک بۆ دەسەڵاتى پارتى و مەسرور بارزانى دەیگوت “دەیڕوخێنین”، مەسرور بارزانیش بە دروشمى “ناتوانن” وەڵامى دەدایە.