39
زووم..
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ، مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەتەوە.
هۆشیار زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەى مەسعود بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی دەستکەوتێکی گرنگە و دەبێتەهۆی بەهێزکردنی یەکگرتوویی و یەكڕیزی کورد بەرانبەر بە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق بووە.
دەشڵێت، هەردوولا جەختیان لە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لە سووریای نوێ کردەوە.
هۆشیار زێباری دەشڵێت، سوپاسی هاوپەیمانان و دۆستەکانمان دەکەین.