زووم..
سوپای تورکیا جارێکی دیکە ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی کردە ئامانج، کە دژ بە هێرش و پەلامارەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان و بۆ پاڵپشتیی هەسەدە، چوونەتە بەنداوی تشرین و هەسەدە دەڵێت، شەش هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی بەنداوی تشرینی کردووە و هاووڵاتیانی مەدەنی کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە شەش هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆری دیکەی هاووڵاتیان بریندارن.”
دوێنێش لە دوو هێرشی هاوشێوەدا، تورکیا بە چڕی بۆردومانی هاووڵاتیانی مەدەنی و قەڵغانی مرۆیی بەنداوی تشرینی کرد، بەو هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی نوێترین راگەیەنراوی هەسەدە، بەهۆی هێرشەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی تورکیاوە بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی، شەش هاووڵاتیانی گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.