75
تایمز
- بەهۆى مانگرتنی کارمەندانی ئامبوڵانسی نەخۆشخانەکانی بەریتانیا، نەخۆشانی جەڵتەی دڵ دەبێت زیاتر لە کاتژمێرێک لەچاوەڕوانیدا بمێننەوە
- پێنتاگۆن هۆشداریی دەدات، کە چین تاوەکو ساڵی 2035 چەکی ئەتۆمی دروستدەکات و موشەکە بالیستییەکانی توانایان هەیە بگەنە ئەمریکا
- داعش چوارەم سەرکردەی خۆی لەماوەی سێ ساڵدا راگەیاند، دوای ئەوەی رایگەیاند ئەبو حەسەن هاشم قوڕەیشی کوژراوە
گاردیان
- 70%ی پرۆژەکانی دابینکردنی ئاو لە بەریتانیا، لاى کۆمپانیا بیانییەکانە، بەفیڕۆدان و تێکەڵبوونی ئاوەڕۆ خەڵکى نیگەران کردووە
- هێزە ئەمنیەکانی ئێران گەنجێکیان کوشت، بەهۆی ئاهەنگێڕانى بۆ دەرکردنى هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیال
- چەند ئامارێک دریدەخەن رێکارە توندەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا ئابوری چین پەکدەخات
دەیلی تەلەگراف
- تاوەکو ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، مانگرتنی کارمەندانی بەریتانیا بۆ چاککردنی دۆخی کارکردن، موچە و خانەنشینی بەردەوام دەبێت
- کۆچبەرانی دورگەی ئینگلیز دەبێت چوار رۆژ لە سەنتەری مانستۆن لە شاری کێنتی بەریتانیا بمێننەوە، لە کاتێکدا پێشتر یەک رۆژ دەمانەوە
- سەرۆکوەزیرانی هیندستان داوا لە پوتین دەکات واز لە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی خۆراک بهێنێت و کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بهێنێت
فاینەنشیەڵ تایمز
- ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، بەهۆی یاسا نوێکانی تویتەر لەبارەی ئازادی رادەربڕین فشار دەخەنە سەر ئیلۆن مەسک هۆشداری دەدەن پابەندی یاساکان بێت
- یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی بەکارهێنانی ملیارەها یۆرۆ لە سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی روسیا دەکات بۆ یارمەتیدانی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراینا
- ناتۆ نیگەرانە لە بنیادنانە سەربازییە خێرا و ناڕوونەکانی چین و هاوکارییەکانی بۆ روسیا