لیژنەی کێبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەسەر روداوەکانی یاریی نێوان پێشمەرگە و نەورۆز چەند بڕیارێکی دەرکرد.
دوا بە دوای رێگریکردن لە یاریی نێوان پێشمەرگە و نەورۆز لە خولی خوار ٢١ ساڵی یانەکانی عێراق لە ١١ى ئەم مانگەدا لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە، لیژنەی کێبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد.
یەکێتی تۆپی پێی عێراق لیژنەی پێشبڕکێکانی راسپارد بۆ دیاریکردنی کاتێکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکە، هەروەها ئاگادارکردنەوەی لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە حاڵەتانە لە داهاتوودا.
بڕیارەکە بە کۆدەنگی لیژنەی پێشبڕکێکان دەرچووە و دەتوانرێت تانەی لێبدرێت.
لەلایەکى دیکەوە، لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، تیپی خوار ١٧ ساڵانی یانەی نەورۆزی بە دۆڕاو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر و بە پێبژاردنی پێنج ملیۆن دینار سزادا، بەهۆی ئامادەنەبوونی لە یارییەکەی بەرامبەر یانەی دهۆک لە خولی عێراق لە٢١ى مانگى ڕابردوودا.