زووم..
نەبیل سەفار گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، هەشتی مانگی داهاتوو پێدانی پێشینەی خانوبەرە دەستپێدەکاتەوە، رێنمایی دەرکراوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە قەرزەکە سوودمەند.
ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان نیشتەجێن دەرفەتی زیاتریان پێدەدرێت تا شوێنەکانیان ئاوەدان بکەنەوە.
ئەو کەسەی قەرزەکەی پێدەدرێت بۆ دروستکردنەوەی خانووی روخاو، یان دروستکردنی خانووی نوێ یاخود زیادکردنی یەکەیەک لەخانووەکەی، دەبێت تەمەن لە 51 ساڵ تێپەڕی نەکردبێت و دۆخی کۆمەڵایەتی و ژمارەی منداڵیش دەبێتە بنەما بۆ وەرگرتنی قەرزەکە، بەڵام بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە رێژەی کەمئەندامیان دەگاتە %50لەو مەرجانە بەخشراون.
بەگوتەی نەبیل سەفار، بۆ ساڵی 2025 بڕی 950 ملیار دینار بۆ پێدانی قەرزی خانوبەرە تەرخانکراوە، لەسەرەتاشدا قەرز دەدرێتە دانیشتوانی بەغداد، دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین و دواتریش پارێزگاکانی دیکە و ئامانجیش لەوە دروستنەبوونی قەرەباڵغی رایکردنی مامەڵەکانە.
ساڵی رابردوو ترلیۆنێک و 80 ملیار دینار وەک قەرزی نیشتەجێبوون دراوەتە 16 هەزارو 309 هاووڵاتی.