زووم..
ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ بەغداد و هەولێر كاریان كردووە بۆ گەیشتن بەڕێكەوتنێكی هەمیشەیی لەبارەی بودجە، بەجۆرێك ئاسانكاری بكات بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
گوتیشی، ئەم هەفتەیە هەمواری بودجەیان بینیوە، لایەنەکان هان دەدەن بەزوویی تێیپەڕێنن.
هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ڤیكتۆریا تایلەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەسەردانێك لە عێراق بووە، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی دیپلۆماسی سەبارەت بە سەقامگیریی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و پشتیوانی حزبەكان، بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر لەكاتێكی دیاریكراودا.
ماتیۆ میلەر دەشڵێت، پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە هەرێمی كوردستان مافەكانی مرۆڤ و گەشەی ئابووریی هەرێم بەهێز دەكات، وەك بەشێك لە عێراقێكی خاوەن سەرەوەری و سەقامگیر.