43
زووم..
دوای 10 رۆژ لە داخستنی رێگای خەلەکان ـ ئیدارەی راپەڕین، بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی ناحیەکە بکات.
دواین داواکاری دانیشتوانی ناوچەکە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی رێگای سەرەکی سلێمانی – رانیەیە، ئەو داواکارییەکان کردووەتە مەرجی کردنەوەی رێگاکە.
بڕیارە ئەمڕۆ دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی خۆپیشاندەرانی خەلەکان بکات، بۆ چارەسەری کێشەکەیان و کردنەوەی رێگاکە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.