28
زووم..
پاش کەمێکی دیکە حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە لە نێوان شاندی هەرێم بۆ بەغداد و نوێنەری وڵات لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەرێوەدەچێت، پرسی شایستە داراییەکان کێشەکان لەگەڵ عێراق بۆ نوێنەری وڵاتان باس دەکرێن.
هەرێم دەیەوێت بە نوێنەری وڵاتان بڵێت، لەلایەن بەغدادەوە ستەمی لێدەکرێت، بەو ئۆمێدەی لەرێی وڵاتانەوە فشار لە بەغداد بکات.
هەروەها زووم زانیویەتی، هەفتەی داهاتوو دوو شاندى تەکنیکی و سیاسى بۆ پرسى مووچە لە هەرێمى کوردستانەوە دەچنە بەغداد و لیستى مووچەى مانگى یەک لەگەڵ خۆیان دەبەن، هەروەها پرسى مووچەى مانگى 12 و هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێ دەکەن.