34
زووم..
هەر لە بارەی ئاگربەستی غەزە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت تورکیا بەردەوامدەبێت لە پشتگیریکردنی خەڵکی غەزە، هەموو هەوڵێک بۆ بوژاندنەوەی ئەو کەرتە دەخاتەگەڕ، بۆئەوەی هەستێتەوە سەرپێی خۆی.
ئەردۆغان سڵاوی بۆ خەڵکی غەزە نارد و بە پاڵەوان و بوێر ناوی بردن، کە توانییان لەبەرامبەر هێرشە نایاسایی و نامرۆییەکانی ئیسرائیل خۆیان بگرن.
ئەردۆغان دەڵێت، ئەودەمەی خوشک و برا فەلەستینییەکانیان لەدژی چەوسێنەران تێدەکۆشان، تورکیا هەرگیز ئەوانی بەجێنەهێشتووە.