زووم..
جارێکی دیکە فڕۆکەی جەنگی تورکیا بەچڕی دەوروبەری بەنداوی تشرینی بۆردومان کرد.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی تورکیا بۆردومانی دەوروبەری بەنداوی تشرینیان کردووەتەوە، بەڵام زیانەکانی نەزانراون.
دوێنی لەکاتی چوونی کاروانێکی هاووڵاتیانی کۆبانێ بۆ بەنداوی تشرین، لە رێگادا لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کران و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداو 19ـی دیکەش بریندار بوون و بۆ چارەسەرکردنی رەوانەی نەخۆشخانەکانی تەبقە و رەقە و کۆبانێ کران.
ئەوە چوارەم کاروانی خەڵکی رۆژاڤا بوو بۆ پارێزگاری لە بەنداوی تشرین و دروستکردنی قەڵغانی مرۆیی لە بەنداوەکە دژی هێرشەکانی تورکیا و لەکاتی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانیشدا لەلایەن تورکیاوە بەئامانج گیران و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.