زووم..
لە ئێوارەى دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ نرخى بیتکۆین چوار هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ یەک بیتکۆین بە 100 هەزار و 880 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژى دووشەممەى رابردوو، نرخى بیتکۆین بۆ نزمترین ئاستى لەماوەى دوو مانگى رابردوودا دابەزى و بە 89 هەزار دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.
بەگوێرەى ماڵپەرى یو تودەى، بەرزبوونەوەى نرخى بیتکۆین پەیوەندى هەیە بە دابەزینى رێژەى هەڵاوسان لە ئەمریکا کە پێشبینییەکانى بۆ دابەزاندنى رێژەى سودى بانکى لە ئەمریکا زیادکردووە، هەروەها راگەیاندنى ئاگربەستى غەزە، یەکێکى دیکە لە هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى بتکۆین.
بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستنگ، یەکێى دیکە لە هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى بیتکۆین، نزیکبوونەوەى وادەى سوێندخواردنى دۆناڵد ترەمپ و چوونییەتى بۆ کۆشکى سپى.