32
زووم..
محەمەد محەمەدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دابینکردنی ئاو له 61 گوند ئاوی خواردنەوەی سەلامەت و پاکیان بۆ دابینکراوە.
محەمەدی بە رۆژنامەی ئەفکارى گوت، ئەم 61 گوندە کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 38 هەزار کەسە، لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە هەڵکەوتوون.
ئاماژەی بەوەدا له کۆی گشتیی 128 گوند لە پارێزگاکە، پڕۆژەکانی پێدانی ئاو له 36 گوند بەهۆی کورتهێنانی دارایی پەکیان کەوتووە، هەروەها دانوستان بۆ تەرخانکردنی پاره له 31 گوندی دیکه بەردەوامه .
دەڵێت، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە هەنگاوێکی گەورە لە گەشەپێدانی گوندەکانی پارێزگاکەدا دەگیرێتەبەر.