35
زووم..
نەسروڵا دەریابەیگی، بەرپرسی ناوەندی باڵای خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئیران رایگەیاند، بارودۆخی ژیانی کرێکاران و خانەنشینان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرگەنەگیراوە، دەڵێت، لەسەدا 90ی کرێکاران مووچەکانیان تەنها بەشی 90 رۆژى ژیانیان دەکات.
دەریابەیگی بە رۆژنامەی کاروکارگەرى راگەیاند، پێویسته بەگوێرەی یاسا و هەڵاوسانی ئێران، حەقدەستی کرێکاران زیاد بکرێت.
رەخنەی لە دیاردەی گەندەڵی لە ناوەندە پزیشکییەکان گرت و جەختی کردەوە لە جێبەجێکردنی چارەسەری بێبەرامبەر بۆ چینە هەژارەکان، داوای لە حکومەت کرد بە جێبەجێکردنی یاسای دادپەروەرانە ئارامی بەدیبهێنێت.
هەروەها هۆشداریدا، ئەگەر دادپەروەریی کۆمەڵایەتی جێگیر نەکرێت، ناڕەزایەتییەکان پەرە دەستێنێت و کرێکاران دەڕژێنە سەر شەقامەکان.