37
زووم..
لە کرانەوەى بۆرسەى ئاسیادا، نرخى یەک ئۆنس زێڕ بۆ دوو هەزار و 702 دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترینە لەماوەى مانگى رابردوودا.
بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، دابەزینى رێژەى هەڵاوسان لە ئەمریکا، هۆکارى سەرەکیى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕە، لەبەرئەوەى پێشبینى بازرگانەکانى بۆ دابەزاندنى رێژەى سودى بانکى لە جارى داهاتوودا زیاتر کردووە.
هەروەها پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەى تێکڕاى بەرهەمى ناوخۆیى چین لە چارەکى چوارەمى ساڵى رابردوودا، کە رۆژى هەینى رادەگەیەندرێت، کاریگەرى لەسەر نرخى زێڕ و مس دروستکردووە، لەبەرئەوەى ئەو وڵاتە گەورەترین کڕیارى ئەو دوو کانزایەیە و داتاکانى کاریگەرى لەسەریان دەبێت.