54
زووم..
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پیشبینیەکانی بۆ ساڵی 2025بڵاوکردەوە رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا بەوزەی ئەتۆم، سەدا 10ـی کارەبای جیهان پێکدەهێنێت، ئاستی پێوانەیی تۆماردەکات.
فاتیح بیرۆڵ بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات، ئەمساڵ زۆرترین بەرهەمی کارەبای ئەتۆممان دەبێت لە مێژوودا.
هۆکاری ئەم زیادبوونەی گەڕاندەوە بۆ خواست و هەوڵی وڵاتان بۆ بەکارهێنانی وزەی ئەتۆم بۆ کاری ئاشتیانە.
لەمساڵدا 70 گێگاوات توانای بەرهەمی وزەی کارەبای نوێ لەبەرهەمهێناندایە، لە 30 ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستە.
هەروەها پێشبینی دەکرێت، توانای بەرهەمهێنانی کارەبای ئەتۆمی بۆ ساڵی 2025 بگاتە دە هەزار و 900 تێراوات.