47
زووم..
دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ ئاگربەستى غەزە راگەیاند و دەڵێت، ئەو شەڕە مۆتەکەیەکى زیندوو بوو.
دەیڤید لامی دەڵێت، رێککەوتنی ئاگربەستی غەزە دوای زیاتر لە ساڵێک لە ئازار، ساتێکی هیوابەخشی پێشکەشکردووە.
دەڵێت، بۆ بارمتەکان و ئازیزانیان، کە هاووڵاتیانی بەریتانیاش دەگرێتەوە، 15 مانگی رابردوو کارەساتێکی قورس بوو، هەروەها بۆ خەڵکی غەزەش مۆتەکەیەکى زیندوو بوو، کە زۆرێکیان گیان و ماڵ و ئازیزانیان لەدەستدا.