زووم..
شێخ محەمەد ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر هیوادارە ئاگربەست و رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان، رێگە خۆش بکات بۆئەوەی لە کەرتی غەزەدا شەڕ بە یەکجاری کۆتایی پێبێت.
لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا گوتی، لە ئەمڕۆوە بارودۆخەکە ئارام دەبێتەوە، تاوەکو رێککەوتنەکە بەتەواوی دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
لایەنە بەشدارەکانی رێککەوتنەکە هەموویان هاوڕابوون لەسەرئەوەی چەند رۆژێکیان پێویست دەبێت بۆئەوەی بتوانن بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە و لایەنەکان پەیڕەویی لێبکەن. بۆیە ئومێدمان هەیە لەم چەند رۆژەدا لەپێشمانەوەن هیچ شەڕ و ئاژاوەیەک روونەدات.
ئال سانی گوتی، سوپاسی خودا دەکەین، توانیمان بگەین بە ئەم رۆژ و ئەم چرکەساتە، کە راگرتنی شەڕ رادەگەیەنین، ئومێد دەخوازین ئەمە دوایین لاپەڕەی شەڕ بێت، کە هەڵمانداوەتەوە بە دیوی نەبینیندا و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش پەیڕەویی لێبکەن.