زووم..
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ستایشی رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات و داوای ناردنی هاوکاریی بەپەلە بۆ کەرتی غەزە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ستایشی هەوڵەکانی قەتەر و میسر و ئەمریکای کرد لە بەدیهێنانی ئەم رێککەوتنە و جەختی لەوە کردەوە، ئەم هەوڵانە دەرخەری ئەوەن هەماهەنگی نێودەوڵەتی چەند گرنگە بۆ کۆتایهێنان بە ئازاری هاووڵاتییانی مەدەنی و سەقامگیریی ناوچەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، پێویستە بەخێرایی رێگەبدرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنرێنە غەزە و خاکی فەلەستین، تاوەکو پێداویستییە سەرەکییەکانی گەلی فەلەستین دابینبکرێن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستیی خۆی دووپاتدەکاتەوە کە پشتیوانیی دۆزی فەلەستینە و دەشڵێت، پێویستە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان چڕبکرێنەوە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەزە زیانیان بەرکەوتووە.