30
زووم..
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە دەکات بەرامبەر بە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، نەتانیاهۆ دوو پەیوەندیی لەگەڵ هەردوو سەرۆکەکەی ئەمریکا ئەنجامداوە و سوپاسی هاوکارییەکانیانی کردووە لە سەرخستنی رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان.
پێشتر کۆشکی سپی رایگەیاند، بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نەتانیاهۆ ئەنجامداوە و گفتوگۆیان لەسەر ئەو بارودۆخ و گوزەرانەی بارمتەکان کردووە، کە وێنا ناکرێت و بەدرێژایی 15 مانگ چەشتوویانە، هەردوولا دڵخۆشی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەمزووانە دەگەڕێنەوە.