34
زووم..
روانگەی سوری رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرزرکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی سەربازیی نێوانیان لە دەوروبەری دێرەزووریش دەستیان بە مەشق و راهێنان کردووە، کە ئامانج لێی هەماهەنگیی یەکدیە بۆ ئەگەری هەر هەڕەشە و رووبەرووبونەوەیەک لەناوچەکەدا.
دەڵێت، مەشق و راهێنانە هاوبەشەکەی هاوپەیمانان وهەسەدە لە بنکەی سەربازیی کێڵگەی غازی کۆنیکۆ ئەنجامدراوە و چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆریان بەکارهێناوە و دەنگی تەقینەوەی بەهێزیش بیستراوە، جگە لەوەی بەردەوام فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.
مەشق و راهێنانە هاوبەشەکەی نێوان هاوپەیمانان و هەسەدە لە دەوروبەری دێرەزوور رۆژێک دوای مەشق و راهێنانەکەی نێوان هاوپەیمانان و هەسەدە دێت کە لە بنکەی سەربازیی قەسرەکی دەوروبەری حەسەکە ئەنجامدراوە.