زووم..
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پیرمام کۆدەبنەوە.
پێگەی ئەلمۆنیتەر کاتی کۆبوونەوەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام سێ سەرچاوە هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و یەکێکیان تەنها ئەوەندەی گوتووە کە کۆبوونەوەکە “بەمزووانە” ئەنجام دەدرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی مۆنیتەر، کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان پارتی و رۆژاڤایە، بەشێکە لە هەوڵێکی فراوانتری ئەمریکا بۆ نزیککردنەوەی هەسەدە و تورکیا.
ئەلمۆنیتەر دەڵێت، بانگێشتکردنی مەزڵوم عەبدی بۆ هەولێر لەڕێی حەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعود بارزانییەوە بووە کە رۆژی دووشەممە 13-01-2025 لە کۆبانێ چاوی بە فەرماندەکەی هەسەدە کەوت و پێکەوە کۆبوونەوە.
لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە حەمید دەربەندی قسەی بۆ زووم کرد و گوتی: گەشبینم بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە.