بە سێ یاریی هەفتەی حەوتەمی خولی پلە یەکی کوردستان دەستیپێکرد و کفریش ئەم هەفتەیە بە ئەنجامێکی گەورە براوەبوو.
یانەى کفری لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی شۆرجەی کەرکوکی کرد، یانەی خاوەن ماڵ بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەى بردەوە.
بەو بردنەوەیە و بەکاتی کفری بە ١٠ خاڵ خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی ریزبەندی و شۆرجەش بە حەوت خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.
لە یارییەکی دیکەدا یانەی خاک میوانداری یانەى زانکۆی جیهانی کرد، یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە سودی خاک کۆتایی هات، هەردوو یانەش بە نۆ خاڵ و بە دوای یەکدا پلەکانی شەشەم و حەوتەمی ریزبەندییان بە کاتی گرتووە.
لە دوا یارییشدا، هەردوو یانەی تەناهی و هەڵۆ لە یاریگای یانەى یەکەم رووبەڕووی یەکبوونەوە و دوای یارییەکی بەهێز هەردوو یانە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یاریگایان جێهێشت.
هەڵۆ بەکاتی و بە ١٣ خاڵ هەر لە پلەی دووەمی ریزبەندی مایەوە، تەناهیش پلەی هەشتەمی گرتووە بە حەوت خاڵ.