61
زووم..
سەرچاوەیەک لە تەندورستى پێنجوێن بۆ زووم ئاشکرایکرد، تەرمى ژنێک لەنێو ماڵێک دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکە ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ تەرمەکە دۆزراوەتەوە، کە ژنەکە ناوى تەیناگۆڵ محەمەد خانە و تەمەنى لە نێوان 55 بۆ 60 ساڵدایە.
بە گوێرەى سەرچاوەکە، لەڕێى هاوسەرەکەیەوە تەرمى ژنەکە دۆزراوەتەوە، کە خۆى تەلەفۆنى بۆ کەسوکارەکەى کردووە و دانى ناوە بەوەدا، کە 15 رۆژ پێش ئێستا کوشتوویەتى.
سەرچاوەیەک باسى لەوەش کرد، تەرمى ژنەکە پارچە پارچە کراوە و لەنێو بلۆک و لمدا شاردرابووەوە.